گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوارچێوەى هەماهەنگى تاوتوێی هەنگاوى داهاتووى دەکات

2022.01.11 - 19:52
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەى هەماهەنگى تاوتوێی هەنگاوى داهاتووى دەکات

ناس کورد-

چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان کۆبووەوە بەمەبەستى تاوتوێکردنى هەنگاوەکانى داهاتوو، دواى یەکلاییکردنەوەى دەستەى سەرۆکایەتى لەلایەن پەرلەمانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆبوونەوەکە لەنوسینگەى هومام حەمودى سەرکردە لەئەنجومەنى باڵا ئەنجامدراوە.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنى کاردانەوەکانى یەکەم کۆبوونەوەى پەرلەمان و هەنگاوەکانى داهاتووى چوارچێوەى هەماهەنگیی بووە.

 

هاوکات بەوتەى سەرچاوەیەکى ئاگادار، ئەگەر هەیە چوارچێوەى هەماهەنگى بژاردەى بایکۆتى پرۆسەى سیاسی یان ئۆپۆزسیۆن بوون رابگەیەنێت.