گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستێکى نوێ لەپارتییەوە لەبارەى پۆستى سەرۆککۆمار

2022.01.11 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى نوێ لەپارتییەوە لەبارەى پۆستى سەرۆککۆمار

ناس کورد-

 

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە ڕایدەگەیەنێت، بەپێی دەستور پابەندن، تا لەماوەی مانگێکدا سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت و ئەوان تموحیان لەپۆستى دیکە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵا (سێشەممە 11-1-2022)  بەدەنگى ئەمەریکاى وت"ئێمە 8 ی مانگمان بۆ دانیشتنی پەرلەمان دیاریکردووە، هیوادارین لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن، چونکە دوای پەسەندکردنی دادگای ئیتیحادی دەچینە نێو تەوقیتاتی دەستوریەوە، وەک چۆن لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا، نەمانهێشت تەوقیتی دەستوری بشکێت، دیسان پابەندین لەماوەی مانگێکدا سەرۆک کۆماریش هەڵبژێرین."

 

داواشی لە حیزبەکان کرد، ڕێککەوتن ئەنجام بدەن، تا لە تەوقیتی دەستوری دا کەسێک کاندید بکەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، جەختیکردەوە دواتر دەبێت ڕێکارەکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەت بگرنەبەر کە یەکێکە لە ئەرکە قورسەکان.

 

پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی یەکڕیزی نێو ماڵی کوردی تێکداوە و بەتەنها چووەتە ڕێککەوتنەوە لەگەڵ سەدر و عەرەبی سونە، لەوبارەیەوە شاخەوان عەبدوڵا دەڵێت"حیزب خاوەن بڕیاری خۆیەتی، پارتی هەمووو هەنگاوەکان چووەتە پێشەوە، تەنانەت دەستنیشانکردنی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان نەفەسێک بوو بۆ یەکێتی، ڕەنگە لە پۆستی تردا جێتان بکەینەوە، مادام پارتی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەڵبژارد، واتە تموحی لە شتی تر نیە."

 

نیگەرانی خۆشی نیشاندا لە ڕۆیشتنە دەرەوەی پەرلەمانتارانی یەکێتی لەکاتی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دا، وتی"هەندێک حیزب هەیە ڕەنگە ئەو ئیرادەیەی پارتی یان ڕەوتی سەدر هەیەتی ئەو نەیبێت، من لە مەوقعێکدام نامەوێت تۆمەتباری هیچ لایەک بکەم، بەڵام وەکو پارتی سەربەست ترین لە بڕیاردان."

 

دەربارەی تۆمەتبارکردنی پارتی بەوەی بووەتە بەشێک لە کێشەی نێو ماڵی شیعە و هاوکێشەکەی بەلای بەرژەوەندی سەدریەکاندا یەکلایی کردووەتەوە، شاخەوان عەبدوڵا وتی"وەکو پارتی ڕۆڵمان هەبووە تا لایەنەکان بگەنە یەک، بەڵام کە دانیشتن ئەنجامدرا، بەپێی مادەی 4 ناتوانرێت دانیشتن دوابخرێت، ناکرێت خەڵکانێک ڕێگربن لە دانیشتنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت لەبەر ئەوەی ئەنجامەکانیان بەدڵ نەبووە، ئەمە کێشەیەکی گەورەیە و ناتوانین دەستور پێشێل بکەین، لەو ڕوانگەشەوە سورین لەسەر پێکهێنانی حکومەت بەزووترین کات، تا دەست بەخزمەت بکات."