گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەم مانگە دەنێردرێت؟

’’دڵنیاییەک’’ لەهەرێمەوە لەبارەى 200 ملیارەکەى بەغدا

2022.01.11 - 16:33
App store icon Play store icon Play store icon
’’دڵنیاییەک’’ لەهەرێمەوە لەبارەى 200 ملیارەکەى بەغدا

ناس کورد-

 

نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ به‌غدا رایگەیاند، ناردنى 200 ملیار دیناره‌که‌ بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ ئه‌م مانگه‌ش بەغدا ده‌ینێرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فارس عیسا (سێشەممە 11-1-2022) بە پێگەى فەرمى پارتى ڕاگه‌یاند "له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى ئێستا له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه‌، ناردنى 200 ملیار دیناره‌که‌ به‌ هه‌مان شێوەی‌ ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت تا په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساى ساڵى داهاتوو".

 

وتیشى "له‌ ئه‌گه‌رى په‌سه‌ندنه‌کردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ له‌ ساڵى داهاتوو، به‌پێى یاسایى ئیداره‌ى ماڵى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ئێستا بۆ هه‌موو عێراق وه‌ک خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ 200 ملیاره‌که‌ى هه‌رێمیشه‌وه‌ و تا ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ک نییه‌ له‌و ڕووه‌وه‌".

 

فارس عیسا جەختیکردەوە، به‌ دڵنیاییەوە بۆ ئه‌م مانگه‌ش حکومه‌تى عێراق 200 ملیار دیناره‌که‌ ده‌نرێت.