گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم زانیاریی نوێ لەسەر دابەشکردنی نەوتی سپی بڵاوکردەوە

2022.01.11 - 16:09
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم زانیاریی نوێ لەسەر دابەشکردنی نەوتی سپی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەردەوامن له‌ دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هاووڵاتیاندا و تاكو ئێستاش نزیکەی 63 ملیۆن لیتری دابین كردووه‌‌ و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ش له‌ سنووری هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌رده‌وامه.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم ورده‌كاریی دابینكردن و دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی خستووەتەڕوو؛

 

پارێزگای هه‌ولێر
پارێزگای هه‌ولێر پێویستیی به‌ (92.345.400) لیتر هه‌یه،‌ به‌ڵام تا ڕێکەوتی 6ی کانوونی دووەمی 2022 بڕی (25.714.819) لیتر دابین کراوە و له‌و بڕه‌ش (23.690.800) لیتر به‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی (چۆمان، ڕواندوز، سۆران، مێرگه‌سۆر، شه‌قڵاوه‌، كۆیە) دابه‌شكراوه‌ و هه‌روه‌ها بڕی (1.534.600) لیتر به‌سه‌ر ده‌ورووبه‌ر (واتە خه‌بات و بنه‌سڵاوه‌) دابه‌ش كراوه‌ و (67.120.000) لیتر ماوه‌ كه‌ پێویسته‌ دابین بكرێت.

 

پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە
پارێزگای سلێمانی پێویستیی به‌ (91.749.000) لیتر هه‌یه‌، تاكو 6ی کانوونی دووەمی 2022، بڕی‌ (17.172.985) لیتر دابینکراوە و له‌و بڕه‌ش (8.044.000) لیتر به‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پێنجوێن، قه‌ڵادزێ، هێرۆ، هه‌ڵشۆ، شارباژێڕ، قه‌ره‌داغ و دوكان دابه‌ش كراوه و ‌(6.826.000) لیتر له‌ سه‌نته‌ری شار دابه‌شكراوه‌ و (1.852.000) لیتر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌ڵه‌بجەش‌ دابه‌شکراوه‌ .

 

پارێزگای دهۆك
بڕی پێویست بۆ پارێزگای دهۆک بریتییه‌ له‌ (53.829.600) لیتر، تاکو 6ی کانوونی دووەمی 2022، بڕی (18.585.000) لیتر دابیکراوە و له‌و بڕه‌ش‌ (13.378.400 له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی ئامێدی، زاخۆ، ئاكرێ، دهۆك و شێخان دابه‌ش كراوه‌ و له‌ ده‌ورووبه‌ریش واتە (ئاكرێ، سێمێل، به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان) بڕی (6.554.200) لیتر دابه‌ش كراوه‌، هه‌روه‌ها بڕی (35.405.000) لیتر ماوه‌ دابین بكرێت.

 

دەشڵێت، "بەپێی خشتەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هه‌ر خێزانێك 200 لیتری پێ ده‌درێت به‌ نرخی 50 هه‌زار دینار و کە ئەو بڕە نەوتەش لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە دابین دەکرێت و نه‌وته‌كه‌ش له‌ به‌رزترین ئاستی كواڵێتیدایه."