گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسعود بارزانی: هەر لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا پەیوەندی بە پارتییەوە نییە

2022.01.11 - 15:39
App store icon Play store icon Play store icon
مەسعود بارزانی: هەر لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا پەیوەندی بە پارتییەوە نییە

ناس کورد-

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "هەر جۆرە لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا و لەژێر هەر ناو و نیشانێك بێت، پەیوەندی بە سیاسەتی پارتییەوە نییە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا (11-1-2022) دەڵێت، "لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەندێ لێدوان و بۆچوون بڵاو كراونەتەوە كە زۆرجار وەك هەڵوێست و ڕای پارتی دیموكراتی كوردستان لێكدانەوەی بۆ كراوە."


"لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە هەر جۆرە لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا و لەژێر هەر ناو و نیشانێك بێت، پەیوەندی بە سیاسەتی پارتییەوە نییە و، با وەك ڕای فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەژمار نەكرێت."


جەختی کردووەتەوە کە "تەنیا لێدوانی گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان تەعبیر لە سیاسەت و هەڵوێستی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات."