گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک سەبارەت بە ڕێکارەکانی گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران

2022.01.11 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک سەبارەت بە ڕێکارەکانی گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران

ناس کورد- 

لە ئاگادارییەکدا ده‌روازه‌ی نێوده‌وله‌تی حاجی ئۆمه‌ران ڕایگەیاند، ئاگاداری گشت گه شتیارانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی و بیانی ده‌كه‌ن پشكنینی كۆرۆنا له‌ هه‌موو خاله ‌سنورییه‌كان بۆ هه‌موو گه‌شتیاران ئەنجام دەدرێت، تەنانەت ئه‌وانه‌ی كارتی ڤاكسینیشیان هه‌بێت، جگه‌ له‌وانه‌ی كه تێستی كۆرۆنایان پێش (48) كاتژمێر ئه‌نجام دابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکە: 

 

ئاگاداری گشت گه شتیارانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی و بیانی ده‌كه‌ین به‌پێی خالی(2) ی به‌یاننامه‌ی ژماره‌ (1) ساڵی (2022) ی لێژنه‌ی بالای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان :

 

پشكنینی كۆرۆنا له‌ هه‌موو خاله ‌سنورییه‌كان بۆ هه‌موو گه‌شتیاران ئه‌وانه‌ی كارتی ڤاكسینیشیان هه‌بێت ئه‌نجام ده‌درێت جگه‌ له‌وانه‌ی كه تێستی كۆرۆنایان پێش (48) كاتژمێر ئه‌نجام دابێت ئه‌وا پێویست ناكات دوباره‌ پشكنینیان بۆیان بكرێت .

 

بۆیه له رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 12/1/2022 ئه‌م بریاره له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌له‌تی حاجی ئومه‌ران جێ به‌جێ ده‌كرێت بۆ ئاگاداری هه‌موو گه‌شتیارانی خۆشه‌ویست .

 

بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌و ژمارانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن :

  1. كریم 07507422424
  2. سیروان 07504643929
  3. ئاراز 07504736672

 

راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی

ده‌روازه‌ی نێوده‌وله‌تی حاجی ئۆمه‌ران