گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’90 هەزار دینار’’

لەبارەی گرانبوونی نرخی نەوتی حکومی ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.01.11 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی گرانبوونی نرخی نەوتی حکومی ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو بڕە نەوتەی بە 55 هەزار دینار دەدرا بە هاووڵاتیان دابەشکراوە و ئەوەی ئێستا بەغدا دەینێرێت بە 90 هەزار دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان و لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 11-1-2022) ڕایگەیاند، "لەماوەی ڕابردوودا لە ناوچە شاخاوی و زۆر ساردەکان نەوتی سپیمان دابەش کرد کە حکومەتی هەرێم دابینی کرد و بەرامبەر 55 هەزار دینار دەدرا بە هاووڵاتیان و تائێستاش لە هەندێک ناوچە بەردەوامە." 

 

وتیشی، "ئێمە ڕێککەوتنمان لەگەڵ بەغدا هەیە کە 250 ملیۆن لیتر نەوتمان بۆ بنێرێت، ئێستا 50 ملیۆن لیتر دێت و دەست بە دابەشکردن کراوە لە هەنذێک ناوچە، بەڵام ئەمەیان بەرمیلی بەرامبەر 90 هەزار دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "گرانبوونی نرخەکە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و تا دەگاتە هەرێم ئەوەندە دەکەوێت ئەو نەوتە." 



وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم باسی لەوەشکرد، "لەم بارودۆخە داراییەدا ئەو نەوتەی لەماوەی ڕابردوودا توانیمان دابەشی بکەین، یارمەتی و خزمەتێکی زۆر گەورەی بە هاووڵاتیان کرد."