گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەیەک دیاری کرا

ئاگادارییەک لە هاتوچۆوە بۆ ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەناوی خۆیانەوە نییە

2022.01.11 - 13:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە هاتوچۆوە بۆ ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بەناوی خۆیانەوە نییە

ناس کورد- 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی گرێبەستی ئەلکترۆنی وتەبیژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، هەر گرێبەستێکی کۆن کە پێش 2-1-2022 تۆمارکرابێت کاری پێدەکرێت، دەشڵێت، ئەو کارکردنە بەگرێبەستی کۆن تاوەکو 15-3-2022 بەردەوام دەبێت و دواتر ڕادەگیرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی گرێبەستی ئەلکترۆنی فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر (سێشەممە 11-1-2022) ڕایگەیاند، "هەر گرێبەستێک کە لەهەر پێشانگایەک یان کۆمپانیایەکی کڕین و فرۆشتنی ئوتومبێل تاکو ڕۆژی 2/1/2022 تۆمار کرابێت، کاری پێدەکرێت بەمەرجێک گرێبەستەکە لەپێشانگای شارەکانی هەرێم کرابێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە و لەسەر ئەو هاوولاتیەی  کە دەیەوێت ئوتومبێلەکە بخاتە سەرناوی خۆی لەکاتی هاتنی بۆ هاتووچۆ وێنەی گرێبەستەکەی لەلابێت و لەبەشی یاسایی لەسەرەتا پەسەندی ( تصدیق) بکات لەبەشی یاسایی، ئینجا دەست بکات بەکارەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتی." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو کارکردنە بەگرێبەستی کۆن تاکو ڕۆژی 15/3/2022دەبێت." 

 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەبارەت بەو مامەڵەی کڕین و فرۆشتنانەش کە لەدوای 2/1/2022کراون پێویستە گرێبەستی ئەلکترۆنیان هەبێت و لەکاتی هاتنیان بۆهاتوچۆ لەلایان بێت و سەرەتا لەبەشی یاسایی پەسەندی بکەن."