گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

گەنجێک چوار ئەندامی خێزانەکەی کوشت

2022.01.11 - 09:07
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجێک چوار ئەندامی خێزانەکەی کوشت

ناس کورد- 

لە ڕووداوێکدا لە شاری نەجەف گەنجێک چوار ئەندامی خێزانەکەی کوشت و خوشکێکیشی بە برینداری لەدەستی هەڵهات و ڕزگاری بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەجەف (سێشەممە 11-1- 2022) بە "ناس"ی ڕاگەیاند، "درەنگانی شەوی ڕابردوو لە نەجەف گەنجێک هەڵیکوتاوەتەسەر ماڵی باوکی و بە دەستڕێژی گولـلە باوکی و زڕدایکی و خوشکێکی و برا 15 ساڵانەکەی کوشتووە و خوشکێکی دیکەشی بە برینداری هەڵهاتووە و خۆی ڕزگار کردووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "گەنجەکە تەمەنی 19 ساڵە و دوای ئەوەی هاووڵاتیانی ناوچەکە پۆلیسیان لە ڕووداوەکە ئاگادارکردووە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە گەنجەکەیان دەستگیرکردووە."