گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستبەکار دەبن

2022.01.10 - 22:43
App store icon Play store icon Play store icon
دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستبەکار دەبن

ناس کورد-

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ھەماھەنگی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا ھەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەڕاسیۆن و لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەردوو لیوای ھاوبەش دەستبەکار دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عوسمان ڕیشە، بەڕێوەبەری گشتیی ھۆشیاری و ڕۆشنبیریی وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (10-1-2022) ڕاگەیاند، "ھەماھەنگی لە نێوان ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراقدا ھەیە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی داعش، بەتایبەتی لە ماوەکانی ڕابردوودا ژمارەیەک کۆبوونەوە بەڕێوە چوون و، فەرماندە باڵاکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە شێوەی مەیدانی کۆبوونەوەیان ھەبووە و چەند ئۆپەڕاسیۆنێکی ھاوبەشیش لە ناوچەکانی گەرمیان و میحوەرەکانی یەک و دوو سێ بەڕێوە چووە.''

 

بەڕێوەبەری گشتیی ھۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت، "پڕۆسەی پێکھێنانی ھەردوو لیوای ھاوبەش بەرەو کۆتایی دەچێت، پێشتر ھەندێ گرفتی تەکنیکی ھەبوو کە کەمێک پڕۆسەی دەستبەکاربوونی ئەو دوو لیوایەی دوا خستووە.''

 

عوسمان ڕیشە ڕوونیشی کردەوە، "لە ماوەیەکی کەمدا ھەردوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەچنە بنکەکانی مەشق و ڕاھێنان و دەست بە کارەکانی دیکە دەکەن، تا ئەو ناوچانەی بۆشاییی ئەمنییان ھەیە، پڕ بکرێنەوە، واتە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا ھەردوو لیوای ھاوبەش دەستبەکار دەبن و گرفتێک نەماوە بۆ دەستپێکردنی ئەرکەکانیان.''