گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بافڵ تاڵەبانی دەچێتەلای بارزانی و تەوەرەکەش بەرهەم ساڵحە

2022.01.10 - 20:39
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی دەچێتەلای بارزانی و تەوەرەکەش بەرهەم ساڵحە

ناس کورد-

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، لەدوای گەڕانەوەى لە بەغدا، بڕیارە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات لە هەولێر تاوەکو "قەناعەتی پێ بکات لەوەی بەرهەم ساڵح تاکە کاندیدی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەر بەپێی زانیارییەکان کە ناس کورد لە دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە دەستیکەوتووە، بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت بە بارزانی بڵێت کە دانانەوەی بەرهەم ساڵح بە سەرۆککۆمار پێویستییە بۆ یەکێتی، هەم لەبەر بارودۆخی ناوخۆیی یەکێتی و هەمیش بەهۆی ئەوەی ئەوە بژاردەی یەکێتییە.

 

بە ئەگەڕێکی زۆرەوە، بەپێی قسەی سەرچاوەکان، کۆبوونەوەکە هەفتەی داهاتوو ڕوودەدات و دواتر لەبەر ڕۆشنایی ئەو کۆبوونەوە بڕیار لەسەر چارەنوسی سەرۆککۆمار دەدرێت.

 

لەلایەکی ترەوە، ناس کورد زانیویەتی کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی نێوەندگیری دەبینێت بۆ نزیککردنەوەى بۆچوونەکان و دورخستنەوەى یەکێتی و پارتی لە گرێ کوێرە و بەریەککەوتن.

 

ئەمڕۆ فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ پارتی هیچ كاندیدێكی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار هه‌یه‌ یان نا، وتی، "جارێ هیچ بڕیارێكمان نه‌داوه‌، ده‌بوایه‌ خه‌ڵكێك له‌ ئێمه‌ تێبگات، كاتێك‌ ئێمه‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان هه‌ڵبژارد، ده‌بوایه‌ بزانن كه‌ سه‌رۆك كۆمارمان بۆ خه‌ڵكێكی دیكه‌ جێهێشتووه‌، به‌ڵام تێكنه‌گه‌یشتن."

 

هاوکات ڕابیحە حەمەد، بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە بەغدا ڕەتیدەکاتەوە حزبەکەی دوو کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پێشکەش بکات و دەشڵێت، پۆستەکە بۆ یەکێتی یەکلابووەتەوە و چەند ناوێکیش هەن بۆی.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: لێدوانێک لە پارتییەوە: سه‌رۆككۆمارمان بۆ خه‌ڵكێكی دیكه‌ جێهێشتووه‌

زیاتر بخوێنەرەوە: یەکێتی یەکلابوونەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری ڕاگەیاند