ناس کورد-
محەمەد حاجی مەحمود ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی "هەنگاوێکی ئەرێنی بوو" و دەڵێت، "ڕەنگە ماڵی شیعە ڕێکبخرێتەوە لە نەتیجەدا، بەڵا ئەوەی جێگەی سەرنج بوو پەرت و بڵاوی نێوان هێزە کوردیەکان بوو".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سکرتێری حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا (10-1-2022) دەڵێت، "هیوادارین هەوڵ بدەن لەوە زیاتر پەرت نەبن".
دەشڵێت، دوێنێ دوای ماوەیەکی زۆر پەڕلەمانی عێراق کۆبوەوە، بەڵام کۆبونەوەکە بە کەرت بوونی ماڵی شیعەی لێ بووەوە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەدا هەڵبژاردنی سەرۆکی پەڕڵەمان و هەردوو جێگرەکەی هەنگاوێکی ئەرێنی بوو."
"محەمەد حەلبوسی لە سونە و حاکم زاملی لە شیعە و شاخەوان عەبدوڵا لە کورد، بەڵام بە پێی هەواڵ و ڕوداوەکان ڕەنگە کێشە لەبەردەم پەڕلەمان و حکومەتی داهاتوودا درووست ببێ ڕەنگە ماڵی شیعە ڕێکبخرێتەوە لە نەتیجەدا، بەڵا ئەوەی جێگەی سەرنج بوو پەرت و بڵاوی نێوان هێزە کوردیەکان بوو."