گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجەكانی لەگەڵدا هاوپێچە

پەرلەمان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار كردەوە

2022.01.10 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار كردەوە

ناس كورد-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار كردەوە بۆ ئەوانەی مەرجەكانیان تێدایە و كۆتا وادەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیشی دیاری كرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەكە كە پشت ئەستوورە بە مادەكانی 2 و 3ی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2021 و "ناس كورد" بینیویەتی (10-1-2022)، ئەوانەی خۆیان كاندید دەكەن دەبێت نوسراو پێشكەش بكەن لەگەڵ بەڵگەنامەی فەرمی لە ڕۆژانەی 11-13/ 1/ 2022 لە كاتژمێر 9ی بەیانی تا 3 پاش نیوەڕۆ.

 

بەگوێرەی یاسا بەركارەكانیش، مەرجەكان بریتین لە؛

- عێراقی بوون

- سەروو 40 ساڵ

- ناوبانگی باش بێت و گەندەڵ نەبێت و دڵسۆزی نیشتمان بێت

- هەبوونی بڕوانامەی زانكۆیی كە لە خوێندنی باڵا دانی پێدانرابێت

- تاوانبار نەكرابێت لە دادگا بە تاوانێكی دژە شەرەف

- بڕگەكانی لێپرسینەوە و دادگەری نەیگرێتەوە (ریشەكێشكردنی بەعس)

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەكە، كۆتا وادە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار 8-2-2022 دەكات بەپێی دەستور.