گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لێدوانێکی نوێ لە وەزیری سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی دابەشکردنی نەوت

2022.01.10 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکی نوێ لە وەزیری سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی دابەشکردنی نەوت

ناس کورد- 

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ چاودێریکردنی دابەشکردنی نەوت سەردانی زۆربەی ناوچەکان دەکات، دەشڵێت، دواکەوتنی پرۆسەکە لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و پەیوەندی بە بەغداوە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 10-1-2022) بە مەبەستی چاودێریکردنی دابەشکردنی نەوت سەردانی قەزای شێخانی کرد و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە داهاتوودا سەردانی زۆربەی ناوچەکانی دیکەش دەکەم، بەمەبستی چاودێریکردنی پرۆسەکە." 

 

وتیشی، " لیژنەی تایبەتمان هەیە بۆ دابەشکردنی نەوتی سپیی، بەپێی پلانی خۆمان ئەولەویەت بۆ ناوچە شاخاوییەکانە، لە قۆناغی دووەمدا نەوت لەناو شارەکان دابەش دەکرێت".

 

وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەشکرد، "دواکەوتنی دابەشکردنی نەوتی سپی لە دەسەڵاتی ئێمە دا نییە، چونکە ئێمە خۆمان بەرهەمی ناهێنین، بەڵکو بە هاوکاری حکومەتی عێراق دەیهێنین، بۆیە پێویستە بەردەوام بین لەگەڵ ئەوان، ئەگەر دواشکەوێت پێیان دەڵێین چارەسەری بکەن".

 

ئەوەشی خستەڕوو، "دابەشکردنی نەوت بە هاوکاری وەزارەتی نەوتی عێراقە، رێککەوتنمان کردبوو 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرن، کە بە سێ قۆناغ بینێرن، قۆناغی یەکەم هاتووە و دەست بە دابەشکردنی کراوە".

 

ئەگەر هەر ماڵێک لە هەرێمی کوردستان نەوتی پێبدرێت، ئەوا حکومەت پێویستی بە دەروروبەری 264 ملیۆن بەرمیل نەوت هەیە، بەڵام تائێستا 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە، کە دەکاتە 18%.