گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

گۆڕانکاریی لە گرێبەستی ئەلکترۆنیی ئۆتۆمبێلدا دەکرێت

2022.01.10 - 14:35
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانکاریی لە گرێبەستی ئەلکترۆنیی ئۆتۆمبێلدا دەکرێت

ناس کورد- 

لەدوای ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتیان، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ یاخود سبەی ڕێنمایی نوێ لەبارەی گرێبەستی ئەلکترۆنی دەربکرێت و بڵاوبکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەسعەد کەریم، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 10-1-2022) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "بڕیارە ئەمڕۆ یاخود سبەینێ ڕێنمایی نوێ لە وەزارەتی ناوخۆوە لەبارەی گرێبەستی ئەلکترۆنیی ئۆتۆمبێل دەربکرێت." 

 

وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم ئامادەنەبوو وردەکاریی گۆڕانکارییەکان ئاشکرا بکات و ئاماژەی بەوەکرد، "دواتر ڕێنماییە نوێیەکە بڵاودەکرێتەوە." 

 

هەر لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێنمایی گرێبەستی ئەلکترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، ناڕەزایەتی هاوولاتیانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەگەڵ ئەوەی تاوەکو ئێستا وردەکاریی گرێبەستەکە لای هاووڵاتیان ڕوون نییە، 100 دۆلاریان لەلایەن کۆمپانیا و 25 هەزار دیناریشیان لەلایەن هاتوچۆوە لێوەردەگرێت.