گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگای فیدراڵی لەبارەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

2022.01.10 - 12:12
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدراڵی لەبارەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

دادگای باڵای فیدراڵی ڕەتیکردەوە هیچ هەڵوێست و حوکمێکی دابێت لەبارەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە گرژی تێکەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

داداگای باڵای فیدراڵی لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە “ناس کورد” بینیویەتی سەرباری ڕەتکردنەوە، هەڕەشەی ئەوەش دەکات لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو کەس و لایەنانەدا بکات کە حوکم و هەڵوێستی ناڕاست دەدەنە پاڵ دادگا.

 

پێشتر سۆشیال میدیا و ئۆرگانەکانی سەر بە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە وایان بڵاوکردەوە کە دادگا وتویەتی دانیشتنەکە نا دەستورییە بەوپێیەی مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی تەمەنی دانیشتنەکە لەسەری ڕازی نەبووە.

 

پەیامێک لە پارتییەوە بۆ یەکێتی.. پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلابووەتەوە