گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سلێمانی؛ لە چیای ئەزمەڕ کەسێک تەقە لە سێ هاووڵاتی دەکات

2022.01.10 - 11:42
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ لە چیای ئەزمەڕ کەسێک تەقە لە سێ هاووڵاتی دەکات

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لە چیای ئەزمەڕ تەقەی کردبوو و سێ هاووڵاتى بریندار کردبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (دووشەممە 10-1-2022) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لەشاخی ئەزمەڕ تەقەی کردبوو سێ هاووڵاتی بریندار کردبوو ، دوای وەرگرتنی وتەی سکاڵاکاران و فەرمانی دادوەرو لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس توانرا تۆمەتبارەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردساتەوە دەستگیربکرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھەروەھا لەکاتی دەستگیکردنی تۆمەتبارەکەدا كه‌ هەوڵی هەڵاتنی دابوو، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكى جۆرى ده‌مانچه‌ كه‌ته‌قه‌كه‌ى پێكردبوو، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ئ. م. م ) بە فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە."