گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

سزای ئەو کەسانە ڕاگەیەنرا کە پێوەری ئاو لێدەکەنەوە

2022.01.10 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
سزای ئەو کەسانە ڕاگەیەنرا کە پێوەری ئاو لێدەکەنەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، هەرکەسێک پێوەری ئاو لێبکاتەوە جگە لەوەی سزا دەدرێت، مانگانە بڕی 80 هەزاری لەبری سەرفکردنی ئاو بەبێ پێوەر لێوەردەگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ناس کورد، ڕاگەیاند، "پێوەری ئاو بە یاسا دانراوە کە پێوەرێکە بۆ دیاریکردنی ئەو ئاوەی هاووڵاتی بەکاریدەهێنێت و هۆکارێکە بۆ پاراستنی ئاو." 

 

وتیشی، "هەڵمەتی لێکردنەوەی پێوەری ئاو نیشتیمانی نییە و ئامانجی دیکەی لە پشتەوەیە و ئێمە ڕەتیدەکەینەوە، وەرگرتنی پارەش بەپێی پێوەر دادپەروەرانەیە و بەگوێرەی خەرجکردنی ئاوەکە پارەی لێوەردەگیرێت." 

 

سەبارەت بە سزای ئەو کەسانەی پێوەرەکە لێدەکەنەوە، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، "بەگوێرەی یاساکە هەر ماڵێک پێوەری نەبەستبێت مانگانە بڕی 80 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت لەبری ئەو ئاوەی بەبێ پێوەر سەرفی دەکات، ئەوەشی کە پێوەرەکە لێبکاتەوە بە نەبەستراو بۆی حساب دەکرێت و مانگانە 80 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت و ڕەنگە سزای دیکەش بدرێت." 

 

ئەوەشی خستەڕوو، "هەروەها سزاکە بۆ شوێنە بازرگانی و گەشتیارییەکان 200 هەزار دینارە، هەرکەسیش دەیەوێت پێوەر لێبکاتەوە، دەکرێت لە پەرلەمانەوە بە یاسا ئەو کارە بکرێت، نەک بەوشێوەیەی ئێستا."