گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە

2022.01.10 - 08:21
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە

 

ناس کورد- 

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی لەبارەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە هەریەکە لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرەکەی کرد و دەڵێت، "سوپاسی هەموو ئەو دۆست و لایەنە سیاسییانە دەكەم كە پابەندی بەڵێنی خۆیان بوون و بوونە هۆكاری سەركەوتنی پڕۆسەكە، ئەم هەنگاوە دەستپێکێکی زۆر باشە بۆ راستەڕێکردنی پرۆسەی سیاسی."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆك مەسعود بارزانی:

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوو جێگرەكەی هەنگاوێكی گرنگی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق بوو و، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزان محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و حاكم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا دەكەم.

 

پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەنگدەران و هاووڵاتیان دەكەم. ئەم هەنگاوە دەستپێكێكی زۆر باشە بۆ ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی و بنەمایەكیشە بۆ دامەزراندنی داهاتوویەكی گەش و سەقامگیر و پتەوتركردنی دیموكراسی و شەراكەت لە عێراقدا.

 

لێرەدا سوپاسی هەموو ئەو دۆست و لایەنە سیاسییانە دەكەم كە پابەندی بەڵێنی خۆیان بوون و بوونە هۆكاری سەركەوتنی پڕۆسەكە. بە دڵنیاییەوە ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەرفەتێك دەبێت بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزی و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی تازە و تێپەڕاندنی تەحەددیات و لێكتێنەگەییشتنەكان. دەروازەیەكیش دەبێت بۆ دروستبوونی متمانەی نێوان پێكهاتەكان و ڕەگداكوتانی دەوڵەتی موئەسەسات.

 

مسعود بارزانی

٩ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢