گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەرمێک و دوو بریندارى فیشەک گەیەنرانە نەخۆشخانەى چەمچەماڵ

2022.01.09 - 23:51
App store icon Play store icon Play store icon
تەرمێک و دوو بریندارى فیشەک گەیەنرانە نەخۆشخانەى چەمچەماڵ

ناس کورد-

 

تەرمى کەسێک کە بەرووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەستداوە گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، لەگەڵ دوو بریندار کە ئاسەوارى فیشەک بەجەستەیانەوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "کەمێک پێش ئێستا تەرمی کەسێک گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ ،کە گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵە و بەهۆی ڕوداوی هاتووچۆوە (ماتۆڕسکێل) گیانی لەدەستداوە دوای ڕێکارە یاساییەکان تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگایی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "هەمان کات دوو برینداری تر ، کە پیاوێکی تەمەن (٤٠) ساڵ و گەنجێکی تەمەن (٢٢) ساڵە ئاسەواری فیشەک بەجەستەوەیان بوو، لەدوای ڕێکارەکان لە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا ١٢٢ ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کران لە سلێمانی".