گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هەڵوێستى توند لەزارى بارزانییەوە ئاشکراکرا

2022.01.09 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى توند لەزارى بارزانییەوە ئاشکراکرا

ناس کورد-

مشعان جبورى ئەندامى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، مەسعود بارزانى پێی راگەیاندووە کە بەشدارى هیچ حکومەتێک ناکات کە چوارچێوەى هەماهەنگى پێکیبهێنێت و لەئەگەرى دروستبوونى حکومەتى لەو شێوەیە دەبنە ئۆپۆزسیۆن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جبورى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "وانەمان وەرگرت و یەکگرتوو بوین کە کێ بکەین بە هاوپەیمانمان، رێنماییمان لە بارزانى وەرگرت لەو بارەیەوە".

 

وتیشى "بارزانى ناچێتە حکومەتێکەوە کە چوارچێوى هەماهەنگى شیعەکان پێکیبهێنێت، بارزانى بەراشکاوى ئەوەى پێ وتم کە ئەوان بۆردومانمان دەکەن و درۆمان لەگەڵدا دەکەن موشەک و درۆنمان ئاڕاستە دەکەن کاریان لەگەڵدا ناکەم".

 

جبورى هەروەها لەزارى بارزانییەوە گواستییەوە "پارتى دەبێتە ئۆپۆزسیۆن لەئەگەرى پێکهێنانى حکومەت لەلایەن چوارچێوەى هەماهەنگییەوە، هیچ وەزارەتێک وەرناگرێت و ناشیداتە هیچ لایەنێکى دیکەى کوردى".

 

قسەکانى جبورى هاوکات بوو لەگەڵ هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق بەرێککەوتنى رەوتى سەدر و سوننەکان و پارتى، بەبێ بەشدارى چوارچێوەى هەماهەنگى و یەکێتى.

 

لەدواى پڕۆسەکەش مەسعود بارزانى لەپەیامێکدا رایگەیاند "ئەم هەنگاوە دەستپێكێكی زۆر باشە بۆ راستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی و بنەمایەكیشە بۆ دامەزراندنی داهاتوویەكی گەش و سەقامگیر و پتەوتركردنی دیموكراسی و شەراكەت لە عێراقدا".

 

دەشڵێت "بە دڵنیاییەوە ئەو هەنگاوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرفەتێك دەبێت بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزی و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی تازە و تێپەڕاندنی تەحەددیات و لێكتێنەگەییشتنەكان. دەروازەیەكیش دەبێت بۆ دروستبوونی متمانەی نێوان پێكهاتەكان و رەگداكوتانی دەوڵەتی موئەسەسات".