گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوارچێوەى هەماهەنگى ئەنجامى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى پەرلەمان رەتدەکاتەوە

2022.01.09 - 21:42
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەى هەماهەنگى ئەنجامى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى پەرلەمان رەتدەکاتەوە

ناس کورد-

چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان رایگەیاند، دان بەئەنجامى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى پەرلەماندا نانێن بەبێ ئامادەبوونى سەرۆکى کاتى پەرلەمان کە بەهۆى "هێرشکردنە سەرى" نەیتوانى دانیشتنەکە تەواو بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چوارچێوەى هەماهەنگى لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەى پەرلەماندا هێرش کراوەتە سەر سەرۆکى کاتى پەرلەمان، بۆیە ناچاربووە داواى وردبینى یاسایی بکات لەبارەى لائیحەى خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان، بەڵام بەهۆى هێرشکردنە سەرییەوە رەوانەى نەخۆشخانە کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە کوتلەکان لەدەرەوەى یاسا درێژەیان بە دانیشتنەکە داوە.

 

جەختیشیکردووەتەوە، ئەو کوتلانە بەرپرسیارێتى ئەو ئاڵۆزیانە و کاردانەوەکانیان دەکەوێتە ئەستۆ و توندوتیژیان بەکارهێناوە بۆ سەپاندنى خۆیان.