گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەو نەوتەی حکومەت بەسەر ماڵاندا دابەشی دەکات نرخەکەی گران دەبێت

2022.01.09 - 19:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو نەوتەی حکومەت بەسەر ماڵاندا دابەشی دەکات نرخەکەی گران دەبێت

ناس کورد- 

لەگەڵ ئەوەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمەوە بە خاوی بەردەوامە، بەڵام لە سنووری پارێزگای دهۆک نرخەکەی زیاد بووە و لەمەودوا بە 90 ھەزار دینار دابەش دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موحسین تەھا، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی لە دھۆک (یەکشەممە 9-1-2022) بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند، "بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراق بڕی حەوت ملیۆن و 900 ھەزار لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگای دھۆک تەرخان کراوە، بەڵام نرخی ھەر لیترێک لە بێجی بە 400 دینارە، تاوەکو دەگاتە دھۆک و دابەش دەکرێت نرخی ھەر بەرمیلێک دەبێتە 90 ھەزار دینار".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشتر نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتی سپی 55 ھەزار دینار بوو، بەڵام ئەو بڕە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرا." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " 40%ی دانیشتووانی پارێزگای دھۆک نەوتی سپییان وەرگرتووە، ئەوەی ماون لە سەنتەری پارێزگا و قەزاکان، لەگەڵ بەشێکی ناحیەی فایدە و بەشێکی ناحیەی دارەتوو وەریان نەگرتووە، رۆژانەش دەتوانین 108 ھەزار لیتر نەوتی سپی لە بێجی وەربگرین، بەپێی ئەو نووسراوەی بەدەستمان گەیشتووە".

 

زیاتر بخوێنەرەوە: ئاگادارییەک لە نەوت و کانزاکانی سلێمانییەوە لەبارەی دابەشکردنی نەوت