گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پێشتر پارتى رێککەوتنى کردبوو’’

یەکێتى هۆکارى بایکۆتکردنى هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمانى ئاشکراکرد

2022.01.09 - 19:33
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى هۆکارى بایکۆتکردنى هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمانى ئاشکراکرد

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى یەکێتى رایگەیاند، هۆکارى بایکۆتکردنى پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەلایەن ئەوانەوە ئەوە بووە کە نایانەوێت ببنە بەشێک لەکێشەکانى ناو ماڵى شیعە و لایەنەکانى تر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاروان یاروەیس بە تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى راگەیاند، ئەوان نەیانویستووە لەگەڵ لایەنێک بن دژى لایەنێکى تر و بەرچاومان روون نەبووە، بۆیە بەشدارییان نەکردوە.

 

لاى خۆیەوە رێزان شێخ دلێر راوێژکارى مەکتەبی سیاسی یەکێتى وتى "ئەوە دەریخست کە وادیارە عەزم و تەقەدوم و رەوتى سەدر و پارتى پێشتر رێککەوتنیان کردووە، لەکاتێکدا بڕیاربوو یەکێتى و پارتى پێکەوە رێکەوتن بکەن لەگەڵ لایەنەکان".

 

پڕۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بەڕێوەدەچێت و هەریەکە لە محەمەد حەلبوسى و مەحمود مەشهەدانى کێبڕکێى وەرگرتنى پۆستەکە دەکەن.  

 

پەیامنێرى "ناس" رایگەیاند، مەحمود مەشهەدانى سەرۆکى کاتى پەرلەمان لە نەخۆشخانەوە خۆى بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان کاندیدکردووە و کێبڕکێی محەمەد حەلبوسى دەکات.  

 

پڕۆسەکە بەبێ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەڕێوەدەچێت کە تائێستا لە دەرەوەی کۆبوونەوەکەن.