گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاکتیک بوو یان ڕاستى؟

جوڵەکەى مەشهەدانى مشتومڕ دروستدەکات

2022.01.09 - 19:22
App store icon Play store icon Play store icon
جوڵەکەى مەشهەدانى مشتومڕ دروستدەکات

ناس کورد-

جوڵەکەى مەحمود مەشهەدانى سەرۆکى کاتى پەرلەمان لەخولەکەکانى سەرەتاى دانیشتنەکەدا مشتومڕى دروستکردووە، کاتێک بە پاساوى تێکچوونى بارى تەندروستى گوێزرایەوە نەخۆشخانە و بەهۆیەوە دانیشتنەکە هەڵگیرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 تا ئێستا دیار نییە هۆکارى گواستنەوەى مەشهەدانى بۆ نەخۆشخانە چى بووە لەگەڵ بوونى هەواڵى دژبەیەک لەبارەى هێرشکردنە سەرى، هەرچەندە دواى گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە بە تەندروستییەکى باشەوە دەرکەوت.

  

لەناو ئەو مشتومڕانەدا، پێشکەشکارێکى عێراقى ڤیدیۆى چاوپێکەوتنێکى پێشووى لەگەڵ مەشهەدانى بڵاوکردەوە کە مێژووەکەى دەگەرێتەوە بۆ ساڵى 2017 و مەشهەدانى تێیدا دەڵێت، لەیەکێک لە دانیشتنەکانى پەرلەماندا ناچار بووە کارێک بکات بۆ هەڵگرتنى دانیشتنەکە، دواى ئەوەى رێژەى یاسایی ئەندامان تەواو بووە بۆ بەردەوامیدان بە دانیشتنەکە.

 

دەشڵێت لەگەڵ سەرۆکى یەکێک لە فراکسیۆنەکان رێکەوتووە بۆ دروستکردنى پشێوى و ئاژاوە لەپێناو هەڵگرتنى دانیشتنەکە بەشێوەیەکى یاسایی.