گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەرگایان لەسەر داخستن و ڕۆشتن

چیرۆکی زیندانیکردنی دوو منداڵی دوو ساڵان لەلایەن دایک و باوکیانەوە

2022.01.09 - 17:49
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکی زیندانیکردنی دوو منداڵی دوو ساڵان لەلایەن دایک و باوکیانەوە

ناس کورد- 

لە وڵاتی میسڕ ژن و پیاوێک دوای ئەوەی دەیکەن بە شەڕ و دەمەقاڵێ، هەردووکیان ماڵەکە جێدەهێڵن و دەرگا لەسەر دوو منداڵە دووانەکەیان دادەخەن کە تەمەنیان تەنها دوو ساڵە، دوای دوو ڕۆژ لە گریان و هاوارکردن پۆلیس دەگاتە شوقەکە و منداڵەکان ڕزگاردەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی میسڕ، لە ناوچەی مەنسوڕە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ گریان و هاواری دوو منداڵ لە شوقەیەکەوە هاتووە، دوای ئەوەی کە دراوسێکان هەوڵیانداوە بچنە ناو شوقەکە، بەڵام دەرگاکە داخراوە، بۆیە ناچار پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە لە دۆخەکە. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی دەزگا ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنەکە دەرگاکەیان شکاند و بینیان دوو کچ کە تەمەنیان لە دوو ساڵ تێپەڕناکات لە بارودۆخێکی خراپدان و بە تەنها لە ماڵەوە جێهێڵدراون. 

 

دوای لێکۆڵینەوە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە، دەرکەوتووە کە ئەو دوو منداڵە دووانە بوون و باوکە 33 ساڵانەکەیان کە کرێکارە لەگەڵ هاوسەرەکەی لەو شوقەیە ژیان، بەڵام دوای ئەوەی ناکۆکی لەنێوانیان دروست بووە و بووەتە شەڕیان، ماڵەکەیان جێهێشتووە و باوکەکە دەرگای لەسەر منداڵەکان داخستووە و هەردووکیان ڕۆشتوون. 

 

لەئێستادا باوکەکە بەتۆمەتی کەمتەرخەمی و هەوڵدان بۆ کوشتن و خستنەمەترسیی منداڵەکان دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بەڵام دایکەکەشی بە کەمتەرخەم ناوبردووە. 



پۆلیسی ناوچەکە دەڵێت، منداڵەکان دراونەتە دەست پورێکیان و گەڕان بەدوای دایکیشیاندا بەردەوامە.