ناس کورد-
سەرۆکى فراکسیۆنى سەنەدى پەرلەمانى کە بەشێکە لە چوارچێوەى هەماهەنگى لیستێکى پێشکەشى سەرۆکى کاتى پەرلەمان کرد کە تێیدا جەختدەکاتەوە ئەوان گەورەترین کوتلەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى "ناس" رایگەیاند، پێش هەڵگرتنى دانیشتنى پەرلەمان، سەرۆکى فراکسیۆنى سەنەدى پەرلەمانى لیستێکى رادەستى مەحمود مەشهەدانى کردووە کە ناوى 88 پەرلەمانتارى تێدا بووە و جەختیان کردووەتەوە کە ئەوان گەورەترین فراکسیۆنیان پێکهێناوە.
کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق کەمێک لەمەوبەر هەڵگیرا، ئەوەش بەمەبەستى رێگەخۆشکردن بۆ فراکسیۆنەکان تا گفتوگۆ بکەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر پۆستەکان.
پێشتر مەحمود مەشهەدانى سەرۆکى کاتى پەرلەمان لەهۆش خۆى چوو، لەناو ئاڵۆزییەکانى پەرلەماندا.
پەیامنێرى "ناس" رایگەیاند، مەشهەدانى بۆ نەخۆشخانە گوێزراوەتەوە.