گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەسەڵاتی جێگرەکانی سەرۆکی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی دیارییان دەکات

هێشتا جێگرەکانی سەرۆکی هەرێم دەستبەکارنەبوون

2019.07.13 - 15:39
App store icon Play store icon Play store icon
هێشتا جێگرەکانی سەرۆکی هەرێم دەستبەکارنەبوون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز لەگەڵ ئەوەی کابینەی نوێی حکومەت پێکهاتووە و سەرۆکی هەرێم سوێندی یاسایی خواردووە بەڵام تا ئێستا جێگرەکانی سەرۆکی هەرێم دەستبەکارنەبوون. . لەوبارەوە جەعفەر شێخ مستەفا، کاندیدی یەکێتی بۆ جێگری سەرۆکی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، تائێستا دەسەڵاتی جێگرانی سەرۆکی هەرێم دیارینەکراوە و هیچ گفتوگۆیەک لەسەر پرسە لەگەڵیان ئەنجام نەدراوە. . جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژەی بەوەکرد، هێشتا دیارنییە کەی دەستبەکاردەبن و کەی سەرۆکی هەرێم ئەو بابەتە یەکلادەکاتەوە. . بەپێی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو جێگری دەبێت کە لەلایەن خۆیەوە دەستنیشان دەکرێن و دەسەڵاتەکانیان بۆ دیاریدەکرێت. . بەپێی بەرکەوتەکانی لایەنە بەشدارەکانی حکومەت، بزوتنەوەی گۆڕانیش جێگرێکی سەرۆکی هەرێمی دەبێت کە مستەفای سەید قادر بۆ پۆستەکە کاندید کراوە. . جەعەر شێخ مستەفا، کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، تائێستا هیچیان پێنەوتوون سەبارەت بە دەستبەکاربوونیان لە سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ جێگرەکەی دیکە لە پشکی گۆڕانە و دیارنییە کەی دەستبەکاردەبن و سەرۆکی هەرێم ئەوە یەکلادەکاتەوە. . جەعفەر شێخ مستەفا، تائێستا فەرماندەی هێزەکانی 70یە و کەسایەتییەکی سەربازییە، لەبارەی ئەوەی لە سەرۆکایەتی هەرێمیش وەک کەسایەتییەکی سەربازی دەردەکەوێت بە ناس کوردی وت: "تائێستا دەسەڵاتەکانیان دیارینەکراوە لەگەڵ جێگرەکەی دیکەدا و نازانێت چ دەسەڵاتێکی دەبێت، چونکە دوای دەستبەکاربوونیان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم کە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانە دەسەڵاتەکانیان دیاری دەکات." . ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی حکومەت، کێشە لەنێوان گۆڕان و یەکێتیدا دروستبوو، لەسەر ئەوەی هەردوو لایان داوای دەسەڵاتی سەربازییان دەکرد بۆ کاندیدەکەی خۆیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم . . کاندیدەکەی یەکیتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم، لە بارەی بەرنامەی کاریان لە سەرۆکایەتی هەرێم وتیشی: "یەکێک لە گرنگترین کارەکان کە لەم خولەدا کاری لەسەر دەکەن، دروستکردنی سوپایەکی نیشتیمانی و یەکگرتنەوەی هێزەکانی 70 و 80ی سەربە پارتی و یەکێتیە."