گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ناکۆکی لە بەغدا دروست بوو.. بە فەرمی ناوی کاندیدێک ڕەتکرایەوە

2022.01.09 - 14:54
App store icon Play store icon Play store icon
ناکۆکی لە بەغدا دروست بوو.. بە فەرمی ناوی کاندیدێک ڕەتکرایەوە

ناس کورد- 

کاندیدی پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان ناکۆکی لەنێو لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دروستکردووە و لەدوای ئاشکراکردنی کاندیدێک لەلایەن چوارچێوەکەوە ناوەکە ڕەتکرایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 9-1-2022، ڕاگەیەنراوێک بەناوی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بڵاوکرایەوە و تیایدا ڕاگەیەنرا کە چوارچێوەکە ڕێککەوتووە لەسەر ئەوەی ئەحمەد ئەسەدی لە هاوپەیمانیی فەتح کاندید بکەن بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و ناوبراویش ڕاگەیەنراوەکەی بڵاوکردەوە. 

 

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی پەرلەمانی بە "ناس کورد"ی وت، "ڕاگەیەنراوەکە لەلایەن چەند لایەنێکی نێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەناوی چوارچێوەکە بڵاوکراوەتەوە." 

 

وتیشی، "ڕاگەیەنراوەکە دەوڵەتی یاسای نوری مالیکیی توڕە کردووە." هەردوای ئەوەش چوارچێوەکە لە ڕاگەیەنراوێکی دیکەدا کاندیدبوونی ئەسەدی ڕەتکردەوە. 

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبوونەتەوە لەسەر ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێک لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی دوورن لە ڕاستییەوە."