گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوەی نوێ کاندیدی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان دیاری کرد

2022.01.09 - 13:33
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەی نوێ کاندیدی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان دیاری کرد

ناس کورد-

سروە عەبدولواحید، کاندیدی دەرچووی نەوەی نوێ لە چوارچێوەی هاوپەیمانی "لەپێناو خەڵک" خۆی کاندید کرد بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

شاخەوان عەبدوڵا لەلایەن پارتییەوە کاندیدکراوە و یەکێتیش ڕێککەوتنی لەگەڵ کردووە، هەروەها یەکگرتووی ئیسلامیش موسەنا ئەمینی کاندیدی کردووە بۆ هەمان پۆست.

 

هاوکات دیارترین بەربژێرەكانی پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان کە بەسەر لیستە جیاوازەكاندا دابەش بوون ئەمانەن؛

1- حاكم زاملی لە ڕەوتی سەدر

2- ئەحمەد ئەسەدی لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی (فەتح)،

3- عالیە نسەیف دەوڵەتی یاسا

4- عەلا ڕكابی لە بزوتنەوەی ئیمتیداد (ئۆپۆزسیۆن)

5- عەدنان فەیحان (عەسایب)

6- محەمەد سەیهود (لیستە شیعەكان).

 

گفتوگۆکان بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە و بەوهۆیەوە و لەسەر داوای بەشێک لە پەرلەمانتاران دانیشتنەکە بۆ کاتژمێر سێ دواخرا.