گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاندیدی پارتی بۆ جێگری سەرۆکى پەرلەمان داوایەک لە فراکسیۆنە کوردەکان دەکات

2022.01.09 - 11:34
App store icon Play store icon Play store icon
کاندیدی پارتی بۆ جێگری سەرۆکى پەرلەمان داوایەک لە فراکسیۆنە کوردەکان دەکات

ناس کورد-

شاخەوان عەبدوڵا، کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان دەکات پێکەوە دەنگ بدەن بۆ یەکلاییکردنەوەى سەرجەم پۆستەکانی کورد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاخەوان عەبدوڵا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای حزبەکەی کە "ناس کورد" بینیویەتی (9-1-2022) دەڵێت، "بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنانە کە لە نێوان فراکسیۆنەکان هەیە، هەمووان ئامادەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ دەبین بۆ سوێنخواردنی پەرلەمانتاران و هەڵبژاردنی سەرۆک و دوو جێگرەکەی پەرلەمان."

 

وتیشی، "ئێمە پابەندین بە هەموو پابەندییە سیاسییەکان کە کردوومانە، چاومان لەوەیە هەموو کورد بە یەک دەنگ کار بکات بۆ یەکلاییکردنەوەى ئەو پۆستە و سەرجەم پۆستەکانی تری کورد."

 

لەبارەى پرسیاری پۆستی سەرۆککۆمار، شاخەوان عەبدوڵا هیچ لێدوانێکی نەدا و تەها وتی "دەتوانن لە شاندی دانوستانکار بپرسن."