گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشناسیی هەرێم: باران و بەفر لەم ناوچانە دەستپێدەکاتەوە

2022.01.09 - 11:05
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم: باران و بەفر لەم ناوچانە دەستپێدەکاتەوە

ناس کورد-

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لەدوای نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی باران لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش بەفر دەبارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر ناسەقامگیریەکی ڕەوشی کەش و هەوا کە پێشبینی دەکرێت کاریگەریەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بە شێوازی نمە باران و بارانی مامناوەند بەردەوامی هەبێت. بەفر و باران ناوچەکەمان دەگرێتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە؛
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە سەرەتا باران بارین لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ باران بارین دەست پێدەکات،  پاشان لە نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە پاشان سەنتەری شار. لە پاشان کاریگەریەکەی زیاتر دەبێت سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین باران بارینی دەبێت . وە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر بارین لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان دەبارێت.


بڕی باران بارینی پێشبینیکراو لە ماوەی ڕۆژی دووشەممە بەم شێوەیە دەبێت :
سنووری پارێزگای هەولێر ( 5 تــــا 10 ) ملم دەبێت
سنووری پارێزگای سلێمانی ( 4 تــــا 8 ) ملم دەبێت
سنووری پارێزگای دهۆک ( 8 تــــا 15 ) ملم دەبێت
سنووری پارێزگای هەلەبجە ( 4 تــــا 8 ) ملم دەبێت
سنووری پارێزگای کەرکوک ( 0 تــــا 2 ) ملم دەبێت


باسی لەوەشکردووە، ڕۆژی سێشەممە نمە بارانی پچڕپچڕ دەبێت وە کاریگەریەکەی لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت.


لەماوەی ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی 12-1-2022 تاکو ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو (18-1-2022) کاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێت و ئاسمانی هەرێم بەردەوام هەوری دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند وە بەفریش لەم ماوەیەدا لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریەکان و بەرزەکان دەبارێت .

May be an image of monument and textMay be an image of mountain and textMay be an image of outdoors and textMay be an image of outdoors and textMay be an image of text