ناس کورد-
سەرۆکى تورکمانستان فەرمانی کرد بە کوژاندنەوە و داخستنی ئەوەی پێی دەوترێت "دەرگای دۆزەخ" کە چاڵێکی قوڵ و گەورەی پڕ لە ئاگرە و چەند دەیەیەکە لە بیابانێکی ئەو وڵاتە بەهۆی بوونی غازەوە گڕ دەگرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قوربان قەلیبردی محەمەدۆف بە هۆکاری پەیوەندیدار بە ژینگە و تەندروستی، هەروەها چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەى هەناردەکردنی غاز دەیەوێت دەرگای دۆزەخ دابخات.
قسە زۆرن لەبارەى چۆنیەتی دروستبوونی ئەو چاڵە لە بیابانی قارەقوم، بەڵام زۆرێک پێیان وایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1971 کاتێک یەکێتی سۆڤیەت هەوڵی دەرهێنانی غازی داوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.
هەندێکیش پێیان وایە مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، بەڵام لە ساڵی هەشتاکانەوە دەستی بە گڕگرتن کردووە.
"دەرگای دۆزەخ" یەکێکە لە شوێنە گەشتیارەکانی تورکمانستان و ساڵانە خەڵکێکی زۆر سەردانی دەکەن.
سەرۆکی ئەو وڵاتە لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، "ئێمە سوتەمەنییەکی سروشتی زۆر لەدەست دەدەین، بۆیە دەتوانین بەکاربهێنین بۆ چاکترکردنی دۆخ و گوزەرانی خەڵکی خۆمان."