ناس کورد-
ئەبو عەلی عەسکەری، به‌رپرسی ئه‌منی كه‌تیبه‌كانی "حزب الله"ی عێراق له تویتێكدا هۆشداری له‌باره‌ی تێكچوونی بارودۆخی عێراق ده‌دات، ئه‌گه‌ر كورد و سوننه تای ته‌رازووی لایه‌ك له دژی لاكه‌ی تری شیعه قورس بكه‌ن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەسکەری لە تویتەکەیدا کە (شەممە 8-1-2022) بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، "پێویستە حکومەتی داهاتووی عێراق نە ڕۆژئاوای بێت نە ڕۆژهەڵاتی، نە ئەمەریکی بێت نە بەڕیتانی، بەڵکو بەتەواوی عێراقی بێت."
به‌رپرسی ئه‌منی كه‌تیبه‌كانی "حزب الله"ی عێراق، هۆشداری داوە لەوەی، "ئەگەر کورد و سوننە تای تەرازووی لایەکی شیعە لە دژی لاکەی دیکە قورس بکەن، سەقامگیری عێراق تێکدەدات و ئەو دەستکەوتانەشی بەدەستی دەهێنن کاتین و دەکرێت لە کۆتاییدا بە زیانی هەمووان کۆتایی بێت."
سەدر لە پەیامێکی نوێ‌دا: هیچ شوێنێک نەماوە بۆ میلشیاکان