گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیار لەسەر گرێبەستی ئەلکترۆنی دەدات

2022.01.08 - 22:10
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیار لەسەر گرێبەستی ئەلکترۆنی دەدات

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ لە وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پرسی "گرێبەستی ئەلکترۆنی" کۆدەبنەوە و بڕیار دەدرێت کە ڕێنماییەکە جێبەجێ بکرێت یاخود دوابخرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم (شەممە 8-1-2022) لەبارەی دەنگۆی دواخستنی ڕێنمایی گرێبەستی ئەلکترۆنیی ئۆتۆمبێل بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمیمان لە وەزارەتی ناوخۆوە پێنەگەیشتووە سەبارەت بە دواخستنی گرێبەستی ئەلکترۆنی." 

 

وتیشی، "سبەینێ لە وەزارەتی ناوخۆ کۆبوونەوەیەک لەسەر ئەو پرسە بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ دەکرێت لەوبارەیەوە، بڕیاریش دەدرێت کە ڕێنماییەکە وەک ئێستا جێبەجێبکرێت یاخود دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە." 

 

هەر لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، ناڕەزایەتی هاوولاتیانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەگەڵ ئەوەی تاوەکو ئێستا وردەکاریی گرێبەستەکە لای هاووڵاتیان ڕوون نییە، 100 دۆلاریان لەلایەن کۆمپانیا و 25 هەزار دیناریشیان لەلایەن هاتوچۆوە لێوەردەگرێت. 

 

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، "زۆر بڕیار هەیە کە لایەنی سلبی هەیە و لایەنی ئیجابیشی هەیە، ئیمە ئاگاداری ناڕەزایەتییەکانین، هێشتا هەندێک وردەکاریی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکە هەیە کە ڕوون نییە و سبەینێ قسەی لەسەر دەکەین." 

 

لەبارەی ئەوەی ئەو کەسانەی کە پێش جێبەجێکردنی ڕێنماییەکە ئۆتۆمبێل ژمارەکراویان کڕیوە، چۆن گرێبەستی ئەلکترۆنی بکەن، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێم وتی، "ئەوەش ڕوون نییە لای ئێمە و سبەینێ داوای ڕوونکردنەوە لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەین."