ناس کورد-
نوێنەری بارەگای بارزانی بۆ پرسەکانی عێراق ڕایگەیاند، تێڕوانینی مەسعود بارزانی بۆ عێراق ویستی دەوڵەتە بەبێ تێکچوونی هاوسەنگی تەوافوق و جێبەجێکردنی شەراکەتی ڕاستەقینە، دەشڵێت، بەڵام بارزانی له به‌شێكی زۆری ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه بێهیوا بووه، چونکە بەڵێنەکانیان نەبردووەتەسەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا کە هاوکات نوێنه‌رایه‌تیی باره‌گای بارزانی ده‌كات بۆ پرسه‌كانی عێراق، له‌باره‌ی تێڕوانینی بارزانی بۆ داهاتووی عێراق (شەممە 8-1-2022) بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، ''ئیستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان و سه‌درییه‌كان گرفتیان هه‌یه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له یه‌كتری نزیك ببنه‌وه، هه‌ردووكیشیان سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی‌یان كردووه، له نزیكه‌وه گوێیان له تێڕوانینی ئه‌و بووه، تێڕوانینی سه‌رۆك بارزانی بۆ عێراق ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت، ده‌وڵه‌تمان ده‌وێت و ده‌مانه‌وێت هاوسه‌نگیی ته‌وافوق تێك نه‌چێت، شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه دروست بێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان هه‌ست بكات كه به‌شێكه له‌م وڵاته، ناكرێت لایه‌نێك به‌ته‌نیا بڕیار له‌سه‌ر بەڕێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته بدات، پێویسته لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك سوننه و كورد به‌شدار بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته تووشی هه‌ڵدێر نه‌بێت، ئه‌مه تێڕوانینی سه‌رۆك بارزانییه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " به‌ڵام ئه‌و بیرۆكه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی تووشی ئاسه‌تنگ بووه‌ته‌وه، چونكه ئیستا هێزی نوێ له عێراق پەیدا بوون، لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ڕۆڵیان كه‌م بووه‌ته‌وه و قۆناغێكی نوێ له‌به‌رده‌م عێراقی نوێ دروست بووه.''
زیاتر بخوێنەرەوە: پارتی و یەکێتی کاندیدی پۆستێک یەکلادەکەنەوە
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هێشتا سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌ریی بۆ پرۆسه‌كه نییه، به‌ڵام بۆچوونی خۆی به ڕاشكاوانه گوتووه، سه‌رۆك بارزانی له به‌شێكی زۆری ئه‌م لایه‌نه سیاسییانه بێهیوا بووه، چه‌ند جار ئه‌م لایه‌نانه بەڵێنیان داوه و دواجار پابه‌ند نه‌بوون و په‌شیمان بوونه‌ته‌وە له ڕێككه‌وتنه‌كان، كه تۆ ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌یت، ده‌بێت لایه‌نه‌كانی دیكه پابه‌ند بن و به‌ڵێنی خۆیان ببه‌نه سه‌ر، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان خاوه‌نی به‌ڵێن نه‌بوون، بۆیه عێراق گه‌یشتووه‌ته ئێستا، جیا له‌وه‌ش، ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسییانه وای كردووه كه پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه.''