ناس کورد-
دوای ته‌واوبوونی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندنی ئه‌مساڵ له‌هه‌رێمی كوردستان و نزیكبوونه‌وه‌ی تاقیکردنەوەکانی ئه‌و وه‌رزه، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان داوا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كات، له راگه‌یاندنی پشووه ره‌سمیه‌كان ره‌چاوی خوێندن و په‌روه‌رده بكرێت و پشووەکان کەم بکرێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عه‌بدولواحید مه‌حه‌مه‌د، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان (شەممە 8-1-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئه‌گه‌رچی وه‌رزی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی خوێندن تاڕاده‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌چوو و به‌شێكی زۆر له مه‌نهه‌جی دیاریكراو ته‌واوكرا، به‌ڵام كاریگه‌ریی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌سه‌ر مامۆستایان و خوێندكاران و پڕۆسه‌ی خوێندن به‌گشتی ماوه‌و نه‌توانراوه قه‌ره‌بووی دووساڵی رابردوو بكرێته‌وه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت رێڕه‌وی خوێندن راست بكرێته‌وه‌و سوود له‌كات وه‌ربگرین، پێویسته پشووه ره‌سمیه‌كان كه‌م بكرێته‌وه و رێگا نه‌درێت به‌ناوی ئه‌و پشووانه‌وه خوێندكاران و مامۆستایان له خوێندن ساردبكرێنه‌وه، وه‌ك له پشووه یه‌ك هه‌فته‌كه‌ی سه‌رساڵ بینیمان."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هه‌ربۆ په‌كنه‌خستنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌كوردستان، پێویسته پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بۆ مامۆستایان و خوێندكاران فره‌وانتر بكرێت، چونكه هێشتا مه‌ترسی ئه‌و په‌تایه به‌تایبه‌تی جۆری ئۆمیكرۆن هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و په‌كخستنی ده‌وامی خوێندن."