گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێشتا وێنەكە ڕوون نییە

رۆژنامەی فەرمی: لە سیناریۆیەكدا عێراق بەرەو تونێلێكی تاریك دەڕوات

2022.01.08 - 17:16
App store icon Play store icon Play store icon
رۆژنامەی فەرمی: لە سیناریۆیەكدا عێراق بەرەو تونێلێكی تاریك دەڕوات

ناس كورد_

رۆژنامەی سەباحی تۆڕی میدیای عێراقی فەرمی بڵاویكردەوە سەرباری نزیكبوونەوەی وادەی گرێدانی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، هێشتا وێنەكە ناڕوونە لەوانەش چۆنییەتی ڕاگەیاندنی "گەورەترین لیست" و ئەگەر هەردوو بەرە شیعییەكە نەگەنە پێكهاتن ئەوە وڵات بەرەو كڵۆمدان و "تونێلی تاریك دەڕوات".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەكە لە ژمارەی ئەمڕۆدا (8_1_2022) باس لەوە دەكات ئەگەر سەدرییەكان و لایەنە شیعە ڕكابەرەكانیان بگەنە پێكهاتن، ئەوە كاروبارەكان بە سانایی بەڕێوەدەچن و ئەگەرنا هەرلایەك هەوڵ بدەن خۆیان بە "گەورەترین" لیست بناسێنن و لەگەڵ لایەنی تردا زۆرینە دروست بكەن ئەوە وڵات بەرەو بەرەو كڵۆمدان و "تونێلی تاریك دەڕوات".

 

بەگوێرەی ئەو سیناریۆیانەی بەردەست بۆ دانیشتنی سبەی یەكشەممە چەند ئەگەرێك لە ئارادان كە بریتین لە: دواخستنی دانیشتنەكە، گرێدانی دانیشتن و سوێندخواردنی پەرلەمانتاران و هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان، رێككەوتنی شیعەكان و ڕاگەیاندنی گەورەترین لیستی پەرلەمان، راگەیاندنی لیستی سەدرییەكان بەگەورەترین لیست، ڕاگەیاندنی لایەنەنەكانی "چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی" و هاوپەیمانەكانیان بە گەورەترین لیستی پەرلەمان.