گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی کەیسی ئەو زیندانییەی سلێمانی کە دەوترێت خۆی کوشتووە

2022.01.08 - 16:23
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی کەیسی ئەو زیندانییەی سلێمانی کە دەوترێت خۆی کوشتووە

ناس کورد- 

وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی بریاری دا لیژنەیەکی باڵا پێک بھێنێت بۆ دەرخستنی راستییەکانی گیان لەدەستانی زیندانییەک لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی کە دەوترێت، خۆی کوشتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی زیندانی چاکسازیی گەورانی سلێمانی، دوای بلاوبوونەوەی ھەواڵی گیان لەدەستدانی زیندانییەک ھەر ئەمرۆ شەممە 8-1-2022، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی سەردانی چاکسازی گەورانی سلێمانی کرد .

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئامانج لەو سەردانە بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بوون لەو کەیسە و چۆنێتی ڕووداوەکە و بڕیاری دا بە دروست کردنی لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەت بۆ دەرخستنی راستی و دروستی ئەو ڕووداوە، پاشان  ھۆڵەکانی سزادراوەکانی بەسەر کردەوە و لە کێشە و گرفتەکانیانی کۆلیەوە و گوێبیستی داواکارییەکانیان بوو ." 

 

ئەوەش هاتووە، "ھاوکات لیژنەیەکی  سێ کەسی پەرلەمان بۆ لێکۆلینەوە لە ھۆکاری  گیان لەدەستدانی ئەو زیندانییە سەردانی چاکسازیان کردووە.