گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موسەنا ئەمین خۆی کاندید کرد بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان

2022.01.08 - 14:19
App store icon Play store icon Play store icon
موسەنا ئەمین خۆی کاندید کرد بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان

ناس کورد-

موسەنا ئەمین، کاندیدی دەرچووی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موسەنا ئەمین لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا (8-1-2022) لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ من بەناوی یەكگرتوی ئیسلامی و فراكسیۆنەكەمانەوە رایدەگەیەنم، بەندە خۆم كاندید دەكەم بۆ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق."

 

وتیشی، "ئێمە بەدڵنیاییەوە پڕۆژەمان هەمان پڕۆژەی بەرگریكردنە لە مافە دەستورییەكانی گەلی كوردستان و پڕۆژەی ئێمە كاراكردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانە لەوەی پەرلەمان بە رۆڵی خۆی هەڵسێت لە چاودێریكردنی حكومەت و رێگەگرتن لە سەرپێچیكردنی یاسا و سنورداركردنی گەندەڵییەكان و رێگەگرتنە لە زەوتكردنی ماف و كەرامەت و شوناسی نەتەوەیی خەڵكی كوردستان بەتایبەت لەناوچە جێناكۆكەكان."

 

داواشی لە هەمو ئەوانە كرد كە بڕوایان بەو بنەمایانە هەیە كە باسی كردن، پشتیوانی بن بۆ ئەوەی بەو مافە دەستورییەی خۆی بگات.