ناس کورد-
شەوی ڕابردوو هێزێکی یەکێتی غازی کەرکوکی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییان لەناو ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی دەستگیرکرد و ناس کوردیش ئەو تۆمەتە ئاشکرا دەکات کە لەسەری دەستگیرکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دانا غازی کەرکوک، کوڕی ئەو ئەندامی سەرکردایەتییە لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، "هێزێکی یەکێتی نیوەی شەو هەڵیانکوتایە سەر ماڵی باوکم، غازی کەرکوک، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و بردیان بۆ شوێنێکی نادیار.
دەشڵێت، "ئایا ئەمە پرنسیپی حزبی و یاساییە؟"
هاوکات بەپێی قسەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ناس کورد، غازی کەرکوکی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی ئەژی ئەمین، سەرۆکی دەزگای پاراستن و زانیاری-زانیاری یەکێتی دەستگیرکراوە.
وتیشی، "غازی کەرکوکی بە هەماهەنگی وڵاتێکی ئیقلیمی ویستوویەتی ئەو کارە بکات."
پێشتر هەواڵی دەستگیرکردنی غازی کەرکوکی بڵاوکرایەوە، بەڵام دواتر بە ڤیدیۆیەک و لەناو ماڵی خۆیدا ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە.