گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زیاتر لە 80 خوێندکاری زانکۆی دهۆک ژەهراو بوون

2022.01.07 - 23:28
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە 80 خوێندکاری زانکۆی دهۆک ژەهراو بوون

ناس کورد-

تەندروستیی دهۆک ئاشکرای کرد، 80 خوێندکاری زانکۆی دهۆک بەهۆی ژەهراویبوونەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و دەڵێت، بەهۆی پشووی زانکۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە نەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


هەمزە رەزیکی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی دهۆک لە لێدوانێکیدا بۆ ڕووداو (7-1-2022) دەڵێت، "لە ئێوارەی دوێنێوە تاوەکو ئەمڕۆ 80 خوێندکاری زانکۆ سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و ژەهراوی بوون، نازانرێت بە چی ژەهراوی بوون".



دەشڵێت، "دوای زۆربوونی ژمارەی ژەهراویبوونی خوێندکارەکان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی تەندروستی دهۆکمان لە رووداوەکە ئاگادار کردەوە؛ بەهۆی ئەوەی دەوامی زانکۆ نەبوو، نەتوانراوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت".



سەبارەت بە دۆخی تەندروستی خوێندکارەکان، هەمزە رەزیکی وتی، "هەموویان دۆخیان زۆر باشە و لە نەخۆشخانە دەرچوون، تەنیا دوو خوێندکار نەبێت کە رێژەی ژەهراویبوونەکەیان زۆرە و پێویستە تاوەکو ماوەیەک لە نەخۆشخانە بمێننەوە".



وەک وتەبێژی تەندروستی دهۆک ئاماژەی بۆ دەکات، لەگەڵ کرانەوەی دەوامی فەرمیی زانکۆ، تیمەکانی چاودێریی پزیشکی دەستدەکەن بە لێکۆڵینەوە و سەردانی زانکۆ دەکەن تاوەکو سەرچاوە و هۆکاری ژەهراویبوونەکەیان دیاری بکرێت.