گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاریی

کەسێک لەکاتی ساغکردنەوەى 25 هەزاری ساختە دەستگیرکرا

2022.01.07 - 20:11
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێک لەکاتی ساغکردنەوەى 25 هەزاری ساختە دەستگیرکرا

ناس کورد-

پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە بە پارەی جۆری 25 هەزاری ساختە کەلوپەلی کڕیوە و هەڵهاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەنراوێکدا (7-1-2022) دەڵێت، "ئەمڕۆ ئاگاداری بەشی پۆلیسی ناو شاری سۆران کرایەوە کەوا کەسێک پارەی جۆری 25 هەزاری ساختەی بەکارهێناوە بۆ کڕینی کەلوپەل و ڕایکردووە مەفرەزەکانی پۆلیسی ناوشار دوای گەڕان و لێکۆڵینەوە بەدوای تۆمەتبار دواجار دۆزرایەوە و دەستگیرکرا."

 

دەشڵێت، "ناوبراو ناوی سیانی ( أ . و .خ)ـە و لە دایکبووی ساڵی 1992ـە و دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیەیە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان دانی ناوە بە تاوانەکەی پارەیەکی زۆری لە شارۆچکەی ناوبراو ساغکردووەتەوە."

 

پۆلیس داوا دەکات لەکاتی بوونی گومان لە هەر جۆرە پارەیەکی ساختە تەلەفۆن بۆ ئەم ژمارەیە بکرێت؛

07503330104

me_ga.php?id=4882