گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زیندانییەک لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی ’’خۆی کوشت’’

2022.01.07 - 19:35
App store icon Play store icon Play store icon
زیندانییەک لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی ’’خۆی کوشت’’

ناس کورد-

سزادراوێک لە زیندانی چاکسازیی گەورانی سلێمانی گیانی لەدەست دا و بەڕێوەبەری چاکسازییەکەش دەڵێت "خۆی کوشتووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   



سۆران باجەلان، بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی (7-1-2022)، "ئەو زیندانییە شەوی ڕابردوو لەگەڵ زیندانییەکانی دیکەدا شەڕی بووە و بە چەقۆ لە زیندانییەکانی داوە. بەگوێرەی یاسا، بەرپرسی زیندانەکە لەو کاتەدا جیای کردووەتەوە و بردوویەتییە ژوورێکی دیکە؛ ئەوە بۆ هەموو زینداییەک بەو جۆرەیە".

وتیشی، "ئەمڕۆ ئەو زینداییەکە قەراخی بەتانییەکەی لێکردووەتەوە و خۆی پێ خنکاندووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، زیندانییەکە لەوێ گیانی لەدەستنەداوە، بەڵکو لە رێگەدا بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.



باسی لەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بەهۆی "کوشتنی کەسێکەوە خۆی سزای هەمیشەیی هەبووە".
بەگوتەی سۆران باجەلان، نزیکەی هەزار و 200 سزادراو لە چاکسازی گەورانی سلێمانییدا زیندانیی کراون.