گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرسی پارێزگاری کەرکوک دەبێت لە نێوان هەولێر و بەغدا یەکلا بکرێتەوە

مەسعود بارزانی: ئەو بارودۆخەی لە کەرکووک هەیە ناکرێت بەردەوام بێت

2019.07.13 - 11:46
مەسعود بارزانی: ئەو بارودۆخەی لە کەرکووک هەیە ناکرێت بەردەوام بێت
ناس کورد- مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی دۆخی کەرکووکەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کەرکووک تەنیا گرفتی سیاسیی نێوان دوو حزب یاخود چەند لایەنێک نییە، دەشڵێت: "ئەو بارودۆخەی لە کەرکوک هەیە ناکرێت بەردەوام بێت". . ئەمڕۆ شەممە 13ی تەمموزی 2019، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکرات پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ڕێککەوتن و هاوڕایی لایەنە کوردییەکان هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ئەمنی و ئیداریی کەرکوک و ئەو بارودۆخەی بەسەر شارەکەدا هاتووە." . مەسعود بارزانی باسی لەوەكردووە، پێویستە كێشەكانی كەركووك بە پارێزگاریشەوە سەرەتا لە نێوان هەولێر و بەغدا یەكلایی بكرێتەوە و چارەسەر بكرێت، پێشیوایە، هەر ئەنجامێك كە هەبێت دەبێ جێگەی ڕەزامەندیی هەموو پێكهاتەكانی كەركووك بێت. . سەرۆکی پارتی دیموکرات پێیوایە، ئێستا كەشێكی ئیجابی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا هاتووەتە ئاراوە و دەرفەتێكی زۆر باش هەیە كە گرفتە ئەمنی و ئیدارییەكانی كەركووك چارەسەر ببێت و لە چوارچێوەی دەستووردا كەركووك بگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی. . لە کۆتایی پەیامەکەیدا بارزانی جەختیکردووەتەوە: "هیچ مساوەمەیەك لەسەر كوردستانیبوونی ناسنامەی كەركووك ناكەین، بەڵکو دەبێ كەركووك ببێتە نموونەی پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئاینی." . پەیامەکەی بارزانی لەکاتێکدایە، لەدوای دیاریکردنی تەیب جەبار، وەک کاندیدی لیستی برایەتی بۆ پارێزگاری کەرکووک، لایەنە عەرەب و تورکمانەکانی کەرکووک ناڕەزایەتی دەردەبڕن و هەربەوهۆیەوە دوێنێ، بەشێک لە هاوڵاتیانی عەرەب و تورکمان لەبەردەم بینای پارێزگای کەرکووک خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و ڕەتیانکردەوە پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک قبوڵ بکەن.