کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد کۆمسیۆنی بازرگانی فیدراڵی ئەمریکا بڕیاریدا، پێنج ملیار دۆلار سزای کۆمپانیای فەیسبوک بدات، ئەوەش لە بەرامبەر پێشێلکردنی پاراستنی زانیاریی بەکارهێنەران لەناو تۆڕەکەیدا. . لەو لێکۆڵینەوەیەدا کە کۆمسیۆنەکە لەبارەی دۆسیەی کۆمپانیای (کامبریج ئەنالیتیکا بۆ ڕاویژی سیاسی) ئەنجامیداوە، دەرکەوتووە، کامبریج توانیویەتی زانیارییەکانی 87 ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبوک لە بەرژەوەندیی هەڵمەتی بانگەشەی دۆناڵد ترەمپدا بەدەستبهێنێت. . لێکۆڵینەوەکە لە مانگی ئازاری ساڵی 2018 دەستیپێکردووە، کاتێک چەند ڕاپۆرتیک دەریانخست کۆمپانیای کامبریج، زانیاری نهێنی لەبارەی بەکارهێنەرانی فەیسبووکەوە بردووە. . میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردوەتەوە، تا ئێستا بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبوک ئامادە نەبوون هیچ رونکردنەوەیەک سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان بڵاوبکەنەوە، لەئێستاشدا ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس داوای ڕوونکردنەوە دەکەن. . هەر بەهۆی ئەو ئابڕوچونەوە، کۆمپانیای کامبریج داخراوە کە کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری سیاسی بەریتانییە، ئەو زانیاریانەی لەڕێگەی راپرسییەکی ناو فەیسبووکەوە لە 2016 دەستکەوتووە. . هێشتا بڕیارەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوەو دەکرێ فەیسبووک لە دادگا تانەی لێبدات. .