ناس كورد_
نرخی نەوتی خەو لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ هەینی بەرزبوویەوە بەهۆی ترس لە ئەگەری پەرەسەندنی زیاتر گرژییەكانی كازاخستان و كەمبوونەوەی بەرهەمی وڵاتی لیبیا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتی رۆیتەرز كە "ناس كورد" بینیویەتی (7_1_2022) نرخی نەوتی خاوی برێنت 48 سەنت گرانتربووە كە دەكاتە 0.6% و گەیشتە 82.47 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، لە كاتێكدا پێشتریش 1.5% بازی دابوو.
لەبارەی هۆكارەكەشەوە لویز دیكسۆن، راوێژكار لە ریستارد ئێنەرجی دەڵێت: هەڵكشانی نرخەكان پەیوەستە بە گرژییەكانی كازاخستان و بەردەوامی خراپی دۆخی سیاسی لە لیبیا، هەردوو ڕووداوەش كاریگەرییان هەیە لەسەر بەرهەمی نەوت.
پاش ئەوەی نرخی سووتەمەنی گران بوو لە كازاخستان كە دەوڵەمەندە بە نەوت، گرژی و ڕاپەڕین وڵاتی گرتەوە، بەم هۆیەشەوە حكومەت باری نائاسایی ڕاگەیاند و ڕوسیاش هێزی تایبەتی بۆ دامركاندنەوەی گرژییەكان ڕەوانەی ئەو وڵاتە كرد.