گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هەفتەی تر دەست پێدەكات

هؤشدارى: سلێمانی لەبەردەم شەپۆڵی چوارەمی کۆرۆنادایە

2022.01.07 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
هؤشدارى: سلێمانی لەبەردەم شەپۆڵی چوارەمی کۆرۆنادایە

ناس كورد_

بەرێوەبەری نەخۆشخانەی كۆماری لە سلێمانی د. داهات حەوێزی ئاشكرای دەكات دەستیان كردووە بە پاككردنەوە و تەعقیمكردنی قاوشەكان بۆ وەک ئامادەکاری بۆ شەپۆلی تازەی کۆرۆنا کە پێشبینی ئەکەین دوای دوو هەفتەی تر دەست پێبکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

د. داهات لە ڕاگەیەنراوێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (7_1_2022) دەڵێت: دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ ژمارەی نەخۆشی کۆڕۆنا کەمبووەوە و قاوشەکانی کۆڕۆنا چۆڵ بون. ئێستا دەستمان کردەوە بە پاککردنەوە و تەعقیمکردنی قاوشەکان وەک ئامادەکاری بۆ شەپۆلی تازەی کۆرۆنا کە پێشبینی ئەکەین دوای دوو هەفتەی تر دەست پێبکاتەوە.

 

هەرەوەها جەخت لەوە دەكاتەوە: تاکە ڕێگە بۆ خۆپاراستن وەرگرتنی ڤاکسینە، ئەوانەی پێش ٦ مانگ دوو ژەمە ڤاکسینیان وەرگرتوە ئەتوانن ژەمی سێیەم وەربگرن.

 

ئەوەش ئاشكرادەكات: بارودۆخی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی زۆر خراپە، ئەگەر بە زوویی کێشەی دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی چارەسەر نەکرێت دوورنییە تووشی کارەساتی گەورە بین.