گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە

2022.01.06 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە

ناس کورد- 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگاداری خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان دەکاتەوە کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی  لەڕۆژی شەممەوە پەیوەندی بکەنەوە و ژوورەکانیان وەربگرنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکە: 



ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی کەمپی کۆلیجە تەکنیکییەکان لەپاش نۆژەنکردنەوەو پڕکردنەوەی بەشێکی زۆر لە  پێداویستییەکانی بەشی ناوخۆیی خوێندکاران کەلەسەر بڕیاری بەڕێز پاڤڵ جەلال تاڵەبانی و ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لەسەر ڕاسپاردەی پ.د.ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەر داهاتی زانکۆ جێبەجێکرا. 

 

خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی چوارچرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەتوانن لەڕۆژی شەممە 8ی کانونی دووەمی 2022 کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ پەیوەندی بکەنەوەو ژوورەکانیان وەربگرنەوە چونکە ڕۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

 

بەهیوای ساڵێکی پڕ زانست و بەرهەم بۆ خوێندکارانی ئازیز.