گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

خواردنەوەی چای ڕۆژانە چی بەسەر جەستەدا دێنێت؟

2022.01.06 - 22:48
App store icon Play store icon Play store icon
خواردنەوەی چای ڕۆژانە چی بەسەر جەستەدا دێنێت؟

ناس کورد- 

پزیشکێک لە زانکۆی هارڤار چەند سودێکی گرنگی خواردنەوەی ڕۆژانەی چای تاڵ ئاشکرا دەکات و دەڵێت، جگە لەوەی پەستانی سەر دڵ کەم دەکاتەوە و پێست جوان دەکات، مەترسییەکانی توشبوون بە شێرپەنجەش کەم دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئۆما نیدۆ، پزیشکی ئەمەریکی و مامۆستای لە زانکۆی هارڤارد دەڵێت، خواردنەوەی ڕۆژانی چا بەبێ شەکر، چەندین سودی گەورەی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە کە گرنگترینیان ئەوەیە کە مەترسیی توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە، لەوانە شێرپەنجەی پێست، پرۆستات، سییەکان و ڕیخۆڵە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک جیاوازی کاریگەریی دروست دەکات لەسەر سودی چا، بۆ نمونە خواردنەوەی چای گەرم، سودی زیاترە لە سارد، بەڵام نابێت هێندەش گەرم بێت قوڕگ و گەدە بسوتێنێت. 

 

بەوتەی ئەو پزیشکە خواردنەوەی چا دەتوانێت کۆنتڕۆڵی بەرزبوونەوەی شەکرە بکەن لەدوای نان خواردن و هەروەها ددانکانیش بەهێز دەکات ئەوەش بەهۆی کوشتنی بەکتارییەکانی نێو ددان. 

 

نیدۆ باسی لەوەشکردووە، هەروەها خواردنەوەی چای تاڵ پەستانی سەر دڵ هەروەها ئیلتیهابی خوێن کەم دەکاتەوە، جگە لەوەی دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکانی زەهایمەر.